بەرەی تورکمانی سکاڵای دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تۆمارکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای دیاریکردنی پارێزگای کەرکوک و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی بەرەی تورکمانیی عێراق لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵای تۆمارکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئابی 2024، محەممەد سەمعان، وتەبێژی بەرەی تورکمانیی عێراق ڕایگەیاند، "سکاڵامان دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تۆمار کرد".

ئەمە لەکاتێکدایە، پاش هەشت مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک، پۆستی پارێزگاری شارەکە یەکلایی بووەوە و رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا.

 محەمەد ئیبراهیم حافز، بە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوک و ئەنجیل زیا شیبا لە فراكسیۆنی بابلیۆن (كۆتای مەسیحی)، بە بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵبژێردران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار