تورکیا بەمەرج لە سووریا دەکشێتەوە

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

تورکیا ڕازی بووە بە چەند مەرجێک هێزەکانی خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە، داوا دەکات لە سەر ئاستی وەزاری کۆبوونەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێت.

 تورکیا و سووریا، بە نێودەندگیریی ڕووسیا، لە هەوڵی ئەوەدان پەیوەندییەکانی نێوانیان دەستپێبکەنەوە، کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە تێکچوون؛ بەڵام بوونی سەربازیی تورکیا لە سووریا یەکێکە لە بەربەستەکان. 

باکان گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند ''تەنیا ئەو کاتە خاکی سووریا بەجێ دەهێڵین کە دەستووری نوێ پەسەند بکرێت، هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێن و ئاسایشی سنوورەکان بپارێزرێت''. 

 وەزیری بەرگریی تورکیا '' ئاماژە بە هەوڵەکانی تورکیا دەدات  دوای ڕەخساندنی هەل و مەرجی پێویست تورکیا و سووریا جارێکی دیکە هەوڵ دەخەنە گەڕ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، بە دانانی چەند مەرجێک لەلایەن تورکیاوە". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار