تەندروستی سلێمانی لەبارەی تۆماركردنی ئایدز ڕوونكردنەوە دەدات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی، تەندروستی سلێمانی هەواڵەکە ڕەت دەكاتەوە.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دەنگۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی دوورە لە راستییەوە و ئەو پشکنینانەی لەم رۆژانەدا کراون، هەموویان پاك بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پشکنین بۆ شەش گەنج کراوە و تەمەنیان لەنێوان 20-25 ساڵان بووە و دەرکەوتووە تووشی ئایدز بوون.

بە گوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی رابردوو نزیکەی 630 هەزار کەس بەهۆی ئایدزەوە لەجیهان گیانیان لە دەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار