ئاسایش ئاماری حەوت مانگی ڕابردووی دەست بەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەكانی بڵاوكردەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر زیادی كردووە.
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبیژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024، بەفەرمانی دادوەر ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیرابوو، لەناو دەبرێن، لە حەوت مانگی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەكە بەرزبووەتەوە.
وتیشی: ئێستا زیاتر لە دوو تەن ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیڕاوە و لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكرێت، دوای فەرمانی دادوەر ئەوانیش لە ناودەبرێن، هەروەها لە ماوەی حەوت مانگدا 638 تۆمەتبار دەستگیركراون، كە زیاتر لە 200 كەس بەكارهێنەربوون.
ئەو ماددانەی دەستیان بەسەرداگیراوە بەمشێوەیەن
1- كریستاڵ 15 كیلۆ و 71 گرام.
2- حەشیش 19 كیلۆ 415 گرامە.
3- تلیاك بڕی چوار كیلۆ و 777 گرام.
4- ماددەی ڤیتامین زیاتر لە چوار كیلۆگرامە.
5- حەبی جۆراوجۆری ماددەی هۆشبەر نزیكەی 250 ملیۆن دەنكە.
6- مۆرفین زیاتر لە 50 كیلۆگرامە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بەكاری دەهێنن.
7- لەگەڵ ماددە جۆراوجۆرەكانی دیكەش كە لەلایەن لیژنەكانەوە دیاری كراون.
بەوتەی وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هەموو ئەو ماددەنە ئەمڕۆ لە بەرچاوی خەڵك لە ناودەبرێن و دەسوتێنرێن.
