بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە دەربارەی لیژنەی هاوبەشی (بەڕاد) بۆ پێداچوونەوە بەوئۆتۆمبێلانەی کەلێدراون و کاریان بۆنەکراوە، ئاگادارتان دەکەین کە ئەو لیژنە هاوبەشەی هەموو  هەفتەیەک ڕۆژانی چوارشەمان کۆدەبنەوە لەبەڕێوەبەرایەتیمان ئەوە تایبەتن بەو ئۆتۆمبێلانەی کەتۆمار کراون و ژمارەی سلێمانییان بەستووە و لەئێستادا کێشە لە حەفری ژمارەی شاسی و پلێتی ناودەرگاو سەر داشبۆردی هەیە، یاخود پێویست دەکات شیعاریان بۆبکرێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "هەروەها لیژنەی باڵامان هەیە کەئەوانیش تایبەتن بەکۆمەڵێک لەو کێشانەی کە ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتیەکان پێش تۆمارکردن پێویستیان بەشیعار کردن دەبێت، بۆیە هیچ کام لەم لیژنانە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە مەرجەکانی  ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2023 یان تیادا نیە و داخڵ بوون".

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، "سەبارەت بەئۆتۆمبێلی لێدراو واتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراوییان هەیەو بڕینەوەی شاصی و توکمەی شانەکان و ژێر ئاوکەوتوو و سوتاون لەم کاتەدا کاریان بۆناکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە ئێستادا لەچاوەڕوانی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆداین بۆئەوەی لیژنەی تایبەتیان بۆ پێکبهێنرێت بەکارکردن یان کارنەکردن بۆیان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار