چەند هێزێكی پێشمەرگە لە هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بێبەش دەبن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری پێشمەرگە، سەبارەت بە بێبەشبوونی لیوایەك و چەند فەوجێكی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هاوكاریی دارایی مانگانەی هاوپەیمانان ڕوونكردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024، بە سەرپەرشتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. 

بەپێی زانیارییەكانی هاوڵاتی مانگی ڕابردوو ئەو هاوكارییە داراییەی كە مانگانە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەدرێت بە لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە لیوای نۆ و ژمارەیەك فەوجی دیكەی هاوبەشی پێشمەرگە نەدراوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا، شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاندووە: داوامان لە هاوپەیمانان کردووە  هاوکارمان بن لە چارەسەرکردنی کێشەکان تاوەکو لە مانگەکانی داهاتوو ئەو هێزانەش سوودمەند بن لە هاوکاریی مانگانەی هاوپەیمانان کە بۆ لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار