پەرلەمانتارێک لەبارەی دابینکردنی پارە بۆ وانەبێژان زانیاریی ئاشکرا دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان لە زاری ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئابی 2024، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە د. جمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراقی ڕاگەیاندووە، ناتوانین پارە تەرخان بکەین بۆ هەرێم، چونکە هیچ دەقێکی یاسایمان نییە بۆ تەرخانکردنی پارە بۆ هەرێم بۆ دامەزراندنی وانەبێژەکانی".

لەئێستادا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان زیاترە لە 37 هەزار و حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی بەڵێنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ دابینکردنی شایستەی پێویست بۆ بە گرێبەست کردنی وانەبێژانی هەرێم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار