خۆپێشاندەرانی توركمان و عەرەب هەوڵی چوونە نێو بینای پارێزگای كەركووك دەدەن
4 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
خۆپێشاندانی بەشێك لە پێكهاتەی عەرەب و لایەنگرانی بەرەی توركمانی لە كەركووك لە دژی دانانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بەرێوەدەچێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەدژی دانانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، خۆپێشاندانی بەشێك لە پێكهاتەی عەرەب و لایەنگرانی بەرەی توركمانی لەبەردەم بینای پارێزگای كەركووك دەستیپێكرد و تاوەكو ئێستا بەردەوامە.
سەدان خۆپێشاندەری عەرەب و توركمان ئێستا لەبەردەم بینای پارێزگای كەركووك كۆبوونەتەوەو هەوڵی چوونە نێو بینای پارێزگا دەدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگرییان لێ دەكرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک دەرکرد.
بابهتی پهیوهندیدار