لەهەولێر گەنجێک 150 هەزار دۆلار لە باوكی دەدزێت و بە قومار دەیدۆڕێنێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، كەسێكیان دەستگیر كردووە كە 150 هەزار دۆلاری لە باوكی دزیوە.

لە شاری هەولێر، كەسێك بە دوو جاری بڕی 150 هەزار دۆلار لە باوكی دەدزێت و دواتر دەچێتە وڵاتی ئێران، پاشان پۆلیسی هەولێر، لەڕێگەی تەكنیكی خۆیەوە دەیهێنێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و دەستگیری دەكات.

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارەكە (سێ دەفتەر) دۆلاری لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە، پاشان لە قاسەکەی باوکی (12 دەفتەر) دۆلاری دیكەی دزیوە، سەرجەم پارەکەشی لەڕێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە دۆڕاندووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار