ڕێبوار تەها: داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم لەپێناو سەقامگیری کەرکووک هاوکاربن
.jpg)
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەم با پێکەوە کار بکەین لەپێناو شارەکەدا.
ئەمڕۆ 14-8-2024، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە دادگای کەرکووک سوێندی خوارد و دەستبەکاربوو.
ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند: هەموومان ناسنامەی کەرکووک هەڵدەگرین و کار بۆ ئارامی و ئەمنییەتی شارەکە و داهاتووی ڕۆڵەکانمان دەکەین، تا وەک ئێمە لەنێو ململانێی سیاسیدا نەژین.
هەموو لایەنە سیاسییەکان مافی خۆیانە دژی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوەستنەوە، بەڵام داوایان لێ دەکەم کە بێن و پێکەوە کار بۆ شارەکە بکەین. ڕێبوار تەها وادەڵێت.
دەشڵێت، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپەیوەندی بەردەوام دەبین، تا زۆرترین پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ بکەین.
ئەوەشی خستەڕوو، "لە پێناو سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی کەرکووک داوای هاوکاری هەموو لایەک دەکەم"
