وەزارەتی ڕۆشنبیری: هیچ کەناڵێک دانەخراوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەودەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە سەبارەت بەداخستنی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ داخستنی هیچ کەناڵێک نەدراوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری دەڵێت" چەند کۆمپانیایەک مۆڵەتی دابینکردنی خزمەتگوزاری فریکوێنسییان پێدراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، داوا لە کۆمپانیاکان کراوە کە تەنها ئەو کەناڵانە پەخش بکەنەوە کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە".

هەر کەناڵێک کە لە ئێستادا پەخشەکەی لە سێرڤەری خزمەتگوزاری کۆمپانیاکان دەرهاتبێت، ئەوە ئاماژەیە کە یان مۆڵەتی نییە یان مۆڵەتەکەی کۆتایی هاتووە.

بەڵام وەزارەت دەرگای گفتوگۆی کردووەتەوە و داوا لەو کەناڵانە دەکات کە مۆڵەتیان هەیە و گرفتی یاساییان نییە پەیوەندی بە وەزارەتەوە بکەن بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک. وەزارەتی ڕۆشنبیری وادەڵێت.

بەوتەی وەزارەتەکە "ئەم هەنگاوە نیشانەی ئەوەیە وەزارەت هەوڵ دەدات هاوسەنگییەک لە نێوان ڕێکخستنی کەناڵەکان و پاراستنی ئازادی ڕاگەیاندن دروست بکات، لە هەمان کاتدا دەرفەت بە کەناڵە ناوخۆییەکان دەدات کە بارودۆخی یاساییان ڕێک بخەنەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار