لە سنووری کەرکوک قەپانەکانی کێشی بارهەڵگر هەڵدەگیرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، قەپانەکانی کێشی بارهەڵگر لە سنووری کەرکوک هەڵدەگیرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئابی 2024، دلێر زێدان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک ڕایگەیاند، "لەسەر بنەمای بڕیاری دادگە و دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی عێراق، ئەو مۆڵەتی کارکردنەی دراوەتە قەپانەکانی کێش، هەڵدەوەشێنەوە و سەرجەم قەپانەکان هەڵدەگیرێن"،
 
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیدارەی پێشووی کەرکوک رێگربوون لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگاری هەڵبژێردراو، توانیمان بڕیارەکە جێبەجێ بکەین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار