هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆدەبێتەوە
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕۆژی 10-08-2024، لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا بەبێ ئامادەبوونی پارتی، پێكهاتەی توركمان و بەشێكی هاوپەیمانیی عەرەبی، پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەڵبژێردران.
دوای كۆبوونەوەكە، پارتی كە خاوەنی دوو كورسییە لە ئەنجوومەنەكە ڕایگەیاند: بەم شێوازەی ئێستا بەشداریی حكومەتی خۆجێیی كەركووك ناكات، سێ ئەندامەكەی دیكەی پێكهاتەی عەرەبیش كۆبوونەوەكەیان بە نایاسایی وەسف كرد و بەرەی توركمانیش لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵای تۆمار كرد.
بەوتەی پەروین فاتیح، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە بەدڵنیاییەوە ئەگەر یەكشەممەی داهاتوو نەبێت، دووشەممە %100 كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوەدەچێت.
ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، چاوەڕوانی سەرۆكی ئەنجوومەنەكەن كە لەڕێگەی ئەو گرووپەی كە سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنەكەی تێدایە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە ئاگاداریان بكاتەوە.
