zhyr

قەیرانێکی زۆر مەترسیداری موووچە سەرهەڵدەدات

سەرۆکی حکومەتی عێراق کۆتا هۆشداری خۆیدا

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی حکومەتی عێراق کۆتا هۆشداری خۆیدا

ئایا جارێکی دیکە بەغدا مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت؟

 

ئەمڕۆ ترسناکترین زەنگی مووچە لێدرا، کاتێک دەرکەوت بەهۆی بوونی كێشەوە لە لیستی مووچەی مانگی حەوتدا، بەغدا هێشتا مووچەی ئەو مانگەی نەناردووە و مووچەی مانگی هەشتی ڕەوانە كردووە.

بەپێی زانیارییەكان، مانگی حەوت بەهۆی بوونی كێشە لە لیستەكەیدا تەنیا 34 ملیار بۆ هەرێم ماوەتەوە و بەغدا ئەو پارەیەی پیشتر بە زیادە ناردوویەتی بڕیویەتی، ئێستاش لیستەكە كێشەی تێدایە.

ئەمەش ڕاستەوخۆ وادەردەکەوێت کە یەک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە تەواوی بفەوتێت، چونکە هەرێم دانبەوەدا نانێت ئەو پارەیەی بۆ هەرێم نێردراوە زیادە بووبێت.

بەڵام ئەمە کێشە گەورەکە نییە، بەڵکو (محەمەد شیاع) سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت ئەم مانگە کۆتا مانگە بە لیستی مووچەی لەم شێوەیە ئامادەبم بەرپرسیارێتی ناردنی مووچە هەڵبگرم و ئەگەر لیستەکە بەم شێوەیە خراپ بێت ئامادە نیم مووچە بنێرم.

لە کۆبوونەوەی دوێنێدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جگە لەوەی بڕیاری ناردنی مووچەیدا، بە بەرپرسانی کوردی وتووە، چیتر ئامادە نییە بە لیستی لەم شێوەیە مووچە بۆ هەرێم بنێرێت و دەبێت تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق چارەسەر بکرێت.

هەر لەبەر هەبوونی کێشە لە لیستەکەدا (تەیف سامی) وەزیری دارایی ئامادە نەبوو ئیمزای ناردنی مووچەی هەرێم بکات و دوای دواکەوتنی دواجار دوێنێ سەرۆکوەزیران ئیمزای لەسەر ناردنی مووچە کرد و خۆی بەرپرسیارێتییەکەی هەڵگرت.

بەم شێوەیە قەیرانێکی قوڵی مووچە سەرهەڵدەداتەوە، هەرچەندە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەوەیە لە ژێر هیچ پاساوێکدا مووچە دوانەکەوێت، بەڵام دوور نییە ناردنی مووچە بە ئاسانی بەڕێوەبچێت، چونکە هەرێم جگە لە چارەسەری پرسی تۆماری بایۆمەتری تا ئێستا بە تەوتین ڕازی نییە، ئەمە جگە لەوەی جارێکی دیکە ڕێگای دادگاکان دەگیرێتەوەبەر و ئەمساڵیش مووچە خۆران لانیکەم مووچەیەکیان دەفەوتێت و تا ئێستاش دیار نییە ئەم قەیرانانە چۆن چارەسەر دەکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار