عەبدولستار مەجید بۆ هاوڵاتی: ئەو کەمینە حاکمەی هەیە لە هەرێمی كوردستان دەستیان بەسەر هەموو شتێکداگرتووە

10 مانگ لەمەوپێش



عەبدولستار مەجید

- پێگە و ناوبانگى هەرێمی کوردستان بەردەوام لە پاشەکشە و لاوازبوندایە.

- دەسەڵاتدارانی هەرێم دەرفەتی ژیان و گوزەران و ئازادییان بۆ خەلک نەهێشتووە.

- مەودایەکی زۆر لەنێوان خەڵک و دەسەڵات دروستبووە.

 

 

 

عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاند ئەو کەمینە حاکمەی هەیە لە هەرێمی كوردستان دەستیان بەسەر هەموو شتێکداگرتووە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند لە هەر وڵاتێک ستم هەبوو، ناعەدالەتی دروستدەبێت، کە ناعەدالەتی دروستبوو، جیاوازی و ناکۆکیی چینایەتیی پەرەدەسێنێت، هەژاریی و بێکاریی ڕوو لە هەڵکشان دەکات .

وتيشى: کێشەی هەرێمی کوردستان هەر ئەمەیە، ئەو کەمینە حاکمەی هەیە، دەستیان بەسەر هەموو شتێکداگرتووە، دەرفەتی ژیان و گوزەران و ئازادییان بۆ خەلک نەهێشتووە، بۆیە مەودایەکی زۆر لەنێوان خەڵک و دەسەڵات دروستبووە و بەردەوامیش ئەم درز و مەودایە لە فراوانبون و گەورەبوندایە .

رونیشیكردەوە هەرێمی کوردستان، پێگە و ناوبانگەکەی، بەردەوام لە پاشەکشە و لاوازبوندایە ، کێشەکە ئەوەیە ئەم دەسەڵاتە پێیوایە، بەهێزیی ئەوەیە خەڵکەکەی خۆی سەرکوتبکات، ئیتر تێناگا کە چی کارەساتێکی بەسەر قەوارەی سیاسیی هەرێم و دۆز و پرسی میلەتێکدا هێناوە .

بۆیە بە بروای من ئەوەی کە پێشبینی دەکەم لە داهاتوودا رووبدات، خراپترە لەوانەی کە روویانداوە، ئەگەر ئەم بارودۆخە نەگۆڕێ و چاکسازی بنەڕەتی لە شێواز و حوکمڕانیدا نەکرێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار