کەشناسی: ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
- ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمى كوردستان پێشبینیكرد ، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

بابهتی پهیوهندیدار