ئاسایش دەقی دانپیادانانی چەند کەسێکى بڵاوکردەوە

7 كاتژمێر لەمەوپێش



ئاسایش ڕایدەگەیەنێت ئەمە دەقی دانپیادانانی چەکدارانی لاهور شێخ جەنگی و ئەژی مین بڵاودەکاتەوە، کە پلانی هەڵگەڕانەوەی سەربازی و کودەتا و تیرۆرکردنی کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی کوردستان و سلێمانییان هەبوو.

سێ لەو چەکدارانە راستەوخۆ کاریان بۆ لاهور شێخ جەنگی کردووە و سێ چەکداری دیکەیان لە ژێر فەرمانی ئەژی ئەمین دا بوون.

چەکدارەکان کێ بوون و چۆن خۆیان ناساند:

من کە ناوم رێنوار زریان فەتاحە لە 2014ـەوە لاى لاهور شێخ جەنگى دەوام دەکەم.

من ناوم رێبوار قودرەت رەسوڵە ماڵم لە چوار قوڕنەیە خەڵکى شارى کۆیەم، مامۆستا و راهێنەرى چەکى قەناسم.

من ناوم عومەر شێخ عەبدوڵایە مەوالیدم 1ى 1ى 1985ـم لە ساڵى 2016ـەوە بومەتە پاسەوانى لاهورى شێخ جەنگى.

من ناوم بۆتان مستەفا حسێنە لە 10ى 6ـى 2022 لەدایکبووم و لە 19ى 1ـەوە چووم بۆ ئەنجوومەنى ئاسایش دواتر ئێمەیان برد بۆلاى ئەژى ئەمین.

من ناوم حسێن رەحیم محەمەدە دانیشتووى قەزاى کەلارم ناسراوم بە ئەبو عەلى لە ساڵى 2024 مانگى 11 پەیوەندیم بە هێزەکانى ئەنجوومەنى ئاسایشەوە کرد وە دامەزرام لاى هێزەکەى ئەژى ئەمین لە هەورازە نەفتە

من موسلیم عەبدولڕەحمان محەمەد فەقێم لە دایکبووى 1ى 9ـى 2000، دانیشتووى سۆرانم ماوەى دوو ساڵە کارلەگەڵ ئەژى ئەمیندا دەکەم دامەزراوم لە ئەنجوومەنى ئاسایش لاى ئەژى ئەمین.

دابینکردنی شوێن بۆ چەکدارەکان

یەکێک لە چەدارەکان لەبارەی دابینکردنی شوێنەوە گوتی، "بۆ ماوەى 45 رۆژ دەبێت پلانێک دانراوە بۆ لێدان لە دەباشان و چەند شوێنێکى ئەمنى سلێمانى و کاک بافڵ هەروەها دەستپێکى پلانەکە سێ شوێنمان وەرگرت، کلیلەکانى کاک لاهور داى بەمن، هى چەند کەسێکى خۆی بوو یەکەمیان سیتى تاوەرز بوو و هى برادەرێکى خۆیبوو، کە دابینى کردبوو بۆی و کلیلەکەى داپێمان، دووەم شوێنیان هەوارى جوان بوو لە رێگەى کاک ئاکۆى برایەوە دابینکرابوو، سێیەمیان گوندى ئەڵمانى بوو لەرێگەى برادەرێکى کاک لاهورەوە دابینکرابوو.

سەرەتا لە شوێنى یەکەمیان سیتى تاوەرز دەستمان کرد بە دانانى ئەساس و ناوماڵ و شت وەهەروەها دواى بەدواى تەواوبونى ئەساسى ناوماڵ و ئەوانە لەرێگەى ئەژى ئەمینەوە کەسێک هات شارەزا لەبوارى کامێراى چاودێرى دانان، هات دوو کامێرەى موتەتەور و پێشکەوتووی دانا کە لە سلێمانى نەبوو لەلایەن ئەژى ئەمینەوە نێردرابوو دانرا لەو شوقەیەى سیتى تاوەرز، بۆ ئەوەى چاودێرى جموجۆلەکانى دەباشان و کاک بافڵ بکات.

هەروەها دوابەدواى ئەوە کامێرایەکى ترى چاودێرى هەرلەلایەن ئەژى ئەمینەوە نێردرابوو لەلایەن هەمان شەخسیەوە، کە شارەزایە لەبوارى کامێراى چاودێرى لە شوقەکانى هەوارى جوانى داندرا کامێراى چاودێرییەکان خەتى ئینتەرنێتى بۆ دانرابوو بۆ ئەوەى بتوانێ ئۆنڵاین هەمووکات سەیرى بکەى، گواسترایەوە بۆ کاک لاهور و ئەژى ئەمینیەوە بۆ ئەوەى هەمووکات بتوانن چاودێرى جموجۆلەکانى دەباشان و کاک بافڵ بکەن.

چەکدارەکان چۆن نێردراون بۆ مەترکردن و چاودێری

پەیوەندیم لەگەڵ لاهورى شێخ جەنگى و لالەزار هەبوو تەقریبەن 45 شەو پێش ئێستا تەلەفۆنێکى بۆمن کرد و گوتى، ئیشى زەروورم پێتە بێى بۆ ئێرە، لەرێگاش چەند جارێک تەلەفۆنى کرد و تەئکیدى کردەوە لەکوێم و لەرێگابووم.

گەیشتمە لاى لاهور جەنگى و پێى گوتم، شوێنێک هەیە بچیت مەترى کەیت و بزانی، کە دەباشان و ماڵى بافڵ تاڵەبانى چەند لێرەوە دوورە.

ئەوشەوەى کە یەکەم شەو بوو هاتین بۆ ئێرە لەگەڵ کەسێک هێنامى بۆ ئێرە  ناوى رێنوار بوو من شوێنەکەم نەدەزانى و شارەزا نەبووم، هاتین بۆ ئێرە مەترمان کرد، لێرەوە بۆ دەباشان 600 بۆ 700 مەتربوو تەلەفۆنم بۆ کردەوە و پێم گوت،  ئەوەندە دوورە، وتى باش بگەڕێنەوە.

چاودێریی راستەخۆی لاهور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین و ئۆتۆمبێلەکەی زێرەڤانی

من رۆیشتمەوە بۆ ماڵەوە و بۆ جارى دووەم دیسان  تەلەفۆنى کردەوە و وتى بێنەوە بۆ سلێمانى، کە هاتمەوە ئەم شتانەى ئەساس و ئەمانەى هەموو هێنابوو رێنوار، شوقەکەى تەخسیس کردبوو، دوو کامێراى چاودێرى دانابوو دانەیەک لە دەرەوە دانەیەک لە ژوورەوە، بۆ چاودێریکردنى ماڵى مام جەلال و بافڵ تاڵەبانى، کە لەرێى ئینتەرنێتەوە بە مۆبایل دەگوازرایەوە بۆ ئەژى ئەمین و لاهورى شێخ جەنگى هەردوکیان لەیەکاتدا سەیریان دەکرد و دەیانبینى.

کاتژمێر 11ى شەوبوو کاک لاهور پەیوەدیى پێوەکردم، من بووم و رێبوارى حامیدى غالى، کاک لاهور خۆى کاک پۆلاد و  ئەحمەد ئەسەف، حەمە هیدایەت ئەمانە چوون بۆ خانوەکە لە پارکى ئازادى لەوێ وەستاین دوا بەدواى ئەوە کاک لاهور هات بۆ لاى من گوتى، کەسێک دوو سایدەکەى پارکى ئازادى چاوەڕێت دەکات بچۆ بیهێنە.

وتم: کێیە ؟

وتى: چالاکە.

چالاک خوشکەزاى ئەژى ئەمینە و چوم بۆ ئەوێ چالاکم هەڵگرت لە دوو سایدەکەى پارکى ئازادى  بەپێ بوو سەیارەى پێنەبوو، دواتر چالاک گوتى، بچۆ سەرەوە بۆ لاى ترافیکەکە چوم بۆ سەرەوە بۆ لاى ترافیکەکە، ئۆتۆمبێلێکی وەنەوشەى مۆدێل 2019 - 20 هات لە پشتى سەیارەکەى منەوە وەستا، منیش لاندکرۆزەرێکم پێبوو، ئەو وەنەوشەیە رەقەمەکەى ...... ژمارەى زێرەڤانی بوو، لەو سەیارەیە پێنج شەش کەسێک دابەزین هاتن بۆ سەیارەکەى لاى من سەرکەوتن، دواى ئەوە لەگەڵ ئەو کوڕانەیا هەموومان چووین بۆ شوێنى کۆبونەوەکەـ کە خانوێک بوو لەنزیک پارکى ئازادى ئەوان چوونە ژوورەوە من لەدەرەوە چاوەڕێم کرد.

هێنانی کەسی شارەزای درۆن لە هەولێرەوە

ئەو چەکدارە باسی ئەوەشیکرد، دوابەدواى ئەوە شەوێکی تریان کاک پۆڵاد بەچەند سەیارەیەکەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوت، کە بەرەو هەولێر بەڕێکەوت شەو هاتەوە و ئەژى ئەمین و چالاک و دوو کەسی لەگەڵ خۆى هێنابوو، کە شارەزاى بوارى درۆن بوون.

ئەژی ئەمین لەلالەزار بوو

دواى ئەوە لاهور شێخ جەنگى تەلەفۆنى کردەوە و چووین بۆ لالەزار، کە چووین بۆ لالەزار کۆبونەوەبوو، ئەژى ئەمین لەوێ بوو، حەمە هیدایەت و چالاک و پۆڵاد شێخ جەنگى لەوێ بوو، رێبوارى حامى حاجى غالى لەوێ بوو، لاهور خۆیشی لەوێ بوو، رێنواریش لەوێ بوو.

بڕیار لە کوشتنی بافڵ جەلال تاڵەبانی درا

لەو کۆبونەوەیە کە بڕیاردرا چى بکرێ و چى نەکرێ، ئەوەبوو، بڕیاریاندا، کە بافڵ تاڵەبانى بە دوو قەناس لەیەک کاتدا تەقەى لێبکرێت.

من و رێبوارى حامەى حاجى غالى دیاریکراین بۆ تەقەکردن، رێبوار یەکێک لە قەناسەکان و منیش قەناسەکەی دیکەم پێبوو.

لەکۆبونەوەکە، کە باسیش کرا، ئەم خەریتەیان هێنا، کە خەریتەکەیان هێنا ئەمە دەباشان و ماڵى مام جەلال هەموو شوێنێکى تیابوو، خاڵەکان دیاریکرابوو بۆ جى پى ئێس، کە بە درۆنى خۆکوژى لەوشوێنانە بدرێت، کە هێز و مقەڕى تێدایە، کە پێویستە.

پێش ئەم خەریتەیە، داواى لێکردین نەخشەیەکى بۆ بکێشین لەسەر وەرەقە و بە قەڵەم، بەڵام شتێکمان نووسینى، وتى پێویست ناکات من خەڵکى شارەزام هەیە و ئەمەى هێنا، ئەمە کە نوقتە بە نوقتە ماڵى مام جەلال دیاریکرد، لەکۆبونەوەکە بڕیاردرا بافڵ تاڵەبانى هەم بە قەناس لێبدرێ و هەم بە درۆنى خۆکوژیش لێبدرێت و بکوژرێت.

پاش راهێنان لە هەورازە نەفتە رەوانەی ئۆکرانیایان کردم

تەلەفۆنیان بۆ کردم گوتیان وەرە بۆ مقەڕ لە هەورازە نەفتە، کاتێک چوومە هەورازە نەفتە، ئیدى یەکەم تەدریب، کە پێیان کردم لە جۆرى چەک بوو لە جۆرى چەکى چیچانى، کە مودەى 20 رۆژ بوو، دواى ماوەیەک، کە تەدریبەکەم کرد و فێرى چەکەکە بووم و دواى ئەوەى کە متمانەى تەواوى ئەوانم بەدەستهێنا، ئەژى ئەمین و چالاک عەلى هاتن بۆلام، وتیان ئۆفەرێکى، سەفەرێکى فێرکارى فڕینى درۆنت بۆ دێنینە پێشەوە تۆ بیکە، منیش رازی بووم، دواى ئەوە، کە سەفەرەکەمان رێکخست لێرە لە فڕۆکەخانەى هەولێر چوین بۆ تورکیا بە ترانزێت لەوێشەوە بۆ پۆلەندا، لە پۆلەندا بە وەرەقەیەکى تایبەت کە چوار نەفەرمان لەگەڵ بوو، من بووم، چالاک بوو، دوو هونەریشمان لەگەڵ بوو، کە لەوێ بە وەرەقەیەکى تایبەت فیزاى ئۆکرانیاشان لە پۆلەندا بۆ وەرگرتین، لەوێوە چوین بۆ ئۆکرانیا، لەوێ شوێنى حەوانەوەیان بۆ دابینکردین، لەناوچەى سەربازگەیەک بوو، کە لەگەڵ سەربازەکان فێرى فڕاندنى درۆنیان کردین.

لەوێ فێرى هەڵدانى درۆنیان کردین، ئەو درۆنانەى کە خۆکوژین، ئەو درۆنانەى کە چۆن پێت بڵیم بۆمب هەڵدەدەنە خوارەوە، هەروەها هەڵدانی درۆنى دوور مەودایان فێرکردین، کە چۆن هەڵدەفرێت، ئەوانەبوو، کە لەو کۆرس و خولانەدا  هەمووى فێربوین.

دوای سێ مانگ لە راهێنان ئەژی ئەمین سەردانی کردین

سێ مانگى سەرەتا هەر پەروەردەى چەکى ئاسایمان کرد و دواتر ئەژى ئەمین هات بۆلاى ئێمە و گوتى، دەبێت ئێوە خۆتان فێرى درۆنى خۆ کوژى بکەن، دواى ئەوە درۆنى ئۆکرانیان بۆ هێناین، کە خۆکوژى بوو.

ئێمەش پەروەردەمان لەسەر کرد، دواتر ئەژى ئەمین کارگەیەکى درۆنى هەر لە هەورازە نەفتە درووستکرد.

نوێدەکرێتەوە

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار