كه‌شوهه‌وای هەرێمی كوردستان

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له‌ناوچه شاخاویه‌كانی سنوری هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه.
- ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
- پله‌كانی گه‌رماش به‌چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینیكرد ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له‌ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له ناوچه شاخاوییه‌كان و هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری پارێزگای دهۆك و پارێزگای هه‌ولێر له‌هه‌ندێك كات، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌هه‌ندێك كات په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌چه‌ند پله‌یه‌ك به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر :18 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 17 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 17 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 19 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 17 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 18 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 10 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 15 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 21 پله‌ی سیلیزی
