هاوڵاتیەك لە چەمچەماڵ زیاتر لە 20 سكاڵای لەسەر تۆماركراوە

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- توانرا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت.
- له ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند هاوڵاتیەك لە چەمچەماڵ لەسەر دزینی قەل و قاز دەستگیركراوه.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ زیاتر له 20 هاوڵاتی سكاڵای تۆماركردوه كه په‌له‌وه‌ریان له جۆری (قه‌ل و قاز ) لێدزراوه.
وتيشى: هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و به‌سود وه‌رگرتن له كامێراكانی چاودێری توانرا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌ندین قه‌ل و قازی دزراودا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له ئێستادا تۆمه‌تبار ( ش ، أ ، غ له‌دایكبوی 1989 ) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.
