مامۆستایانی ناڕازی دەمی خۆیان دەدورنەوە

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- هەموو هەوڵێكی ئێمە بۆ تەوتینی مووچەیە و لیژنەیەك پێكدەهێنین لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان.
- جێبەجێ كردنی تەوتین دەبێتە زامنی پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
- بە گوڕوتینەوە لە خواردن و خواردنەوە ماندەگرین و دەمیی خۆمان دەدورینەوە تاكو تەوتین جێبەجێ دەكرێت.
دڵشاد میرانی ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند مامۆستایانی ناڕازی دەمی خۆیان دەدورنەوە تاكو تەوتین جێبەجێ دەكرێت.
دڵشاد میرانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت مەلەفی ململانێی سیاسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەو ململانێ ناشەریفەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی دەربهێنرێت.
وتيشى: هەموو هەوڵێكی ئێمە بۆ تەوتینی مووچەیە و لیژنەیەك پێكدەهێنین لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە و كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و بە گوڕوتینەوە لە خواردن و خواردنەوە ماندەگرین و دەمیی خۆمان دەدورینەوە تاكو تەوتین جێبەجێ دەكرێت.
ڕونیشیكردەوە جێبەجێ كردنی تەوتین دەبێتە زامنی پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان بەرداشی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی.
