کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا گەیشتە کۆبانی

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- دەنگی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، گەیشتنی کاروانی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ کۆبانی کاتییە.
- ئامانج لێی نێوەندگیری و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی هەندێک ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیایە.
کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا کە لە چەند زرێپۆشێک پێکهاتبوون گەیشتنە شاری کۆبانی.
دەنگی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، گەیشتنی کاروانی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ کۆبانی کاتییە و ئامانج لێی نێوەندگیری و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی هەندێک ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیایە.
یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم ڕێککەوتنەکەش، گواستنەوەی گۆڕی سلێمان شایە لە گوندی ئاشمێی سەر بە کۆبانێ لەسەر سنوور، بۆ شوێنی پێشووی خۆی لە نزیک پردی قەرەقۆزاک، هەروەها ڕێگە بەو دانیشتووانەی مەنبەج بدرێت کە دەیانەوێت شارەکە بەجێبهێڵن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە بێ ئەوەی هۆکارەکان ئاشکرا بکرێن.
