بومەلەرزەیەکى بەهێز بەگوڕى 5.1 پلە کرماشان و کەلارى هەژاند

7 مانگ لەمەوپێش
بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەسنورى گەرمیان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا، هاوکات لە سنورى پارێزگاى کرماشان و خانەقینش بومەلەرزەیەکى بەهێز ڕویانداووەو تیمەکانى فریاگوزارى کەوتونەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە.
بەپێى ڕاپۆرتى ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی تاران، بومەلەرزەکەى کرماشان بە گوڕی ٥.١ پلەبووە شاری قەسری شیرین و ناوچە سنوورییەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کرماشانی هەژاندوەو، ترس و دڵەڕاوکێی لێکەوتەوەو خەڵک لە ماڵەکانیان چونەتە دەرەوە.
هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند تیمەکانی هەڵسەنگاندن و فریاگوزاری بەتایبەت هێزەکانی مانگی سووری ڕەوانەکراون بۆ ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەکەی تێدا ڕوویداوە.
بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٤:٣٢ خولەکی بەرەبەیانی بە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر بوومەلەرزەکە تۆمارکراوە، لەقەسری شیرین و 22 کیلۆمەتر دوور لە خانەقین 39 کیلۆمەتر دوور لە شاری سەری پێلى زەهاو.
دوابەدوای ئەم ڕووداوە توندوتیژییە، هێزەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی هەڵسەنگاندن لە پارێزگای کرماشان خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، قایمقامی قەسری شیرین ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوەو چاوەڕێی وەرگرتنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگێنەرانن لە گوندەکانی ناوچەکەوە.
هاوکات لەسنورى ئیدارەى گەرمیان بومەلەرزەیەکى بەهێز ڕویداوە، محهممهد كهمال، شارەزاى كهشناسی و بوومهلهرزهزانی، ڕایگەیاند بوومەلەرزەیەکی بەهێز به گوڕی 4.8 پلەی رێختهر له قووڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە کە چهقهكهی نێوان قهسری شیرین لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سنووری پهروێزخان بووه لە نزیك گوندی دۆڵی بهگزاده، ئەمە بەهێزترینیان بووەو هاوڵاتیان لە سنورى كهلار هەستیان پێکردووە.

