لەسەر هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بەغداو هەولێر رێککەوتن

7 مانگ لەمەوپێش
وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتینە ڕێکكەوتن.
لەڕاگەیەندراوێکدا، کە لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویانکردوەتەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووریى دەڵێن: دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەهاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان لە ڕۆژی دوو شەممە ( ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ ) لە شاری بەغداد، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ( ٩ ) ساڵی ( ٢٠١٤ ) ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە ڕێکكەوتن.
هەروەها ئەوەشى خستوەتەڕوو: بەجۆرێک ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لەمانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێی کردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێ کراوە.

بابهتی پهیوهندیدار
