كاتژمێر 2ى ئەمڕۆ خۆپیشاندانە بۆ پشتیوانی لە مانگرتووان

7 مانگ لەمەوپێش
مانگرتنى مامۆستایان پێدەنێتە ١٥ رۆژ، پاشنیوەڕۆى ئەمرۆش بۆ پشتیوانى مانگرتووان دریژە بە ناڕەزایەتیەکان دەدرێت و كاتژمێر دوو لەبەردەم چادرى مانگرتووان خۆپیشاندانێکى بەرفراوان ڕێکدەخرێت.
لەو بارەیەوە عوسمان عەبدوڵا گوڵپی وتەبێژی مانگرتووان لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا دەڵێت: دۆخی تەندروستی مانگرتوان خراپە تیمە پزیشكیەكان دەڵێن مانگرتنەكەیان كاریگەری لەسەر جەستەیان درووستكردووە بەتایبەت گورچیلەكانیان.
وتەبێژى مانگرتووان دەشڵێت داواتان لێدەكەین ئەمڕۆ سێ شەممە كاتژمێر (2) هەمووتان بۆ پشتیوانی مانگرتووان لێرەبن بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانێکى بەرفراوان.
عوسمان گوڵپى جەختى لەسەر ئەوەکردەوە ئەوان، توڕەن لە میدیا دابەستەكان، وتیشى: توڕەین لە خاوەنەكانیان ، تكاتان لێدەكەین بازرگانیتان بە هەموو شتێكەوە كرد بازرگانی بە گیانی خەڵكەوە رابگرن.
ئەمرۆ سێ شەممە ماوەى ١٥ رۆژە 13 مامۆستا و فەرمانبەری سلێمانی مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووەو داوای موچەو تەوتین و پێدانی شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێم دەکەن. بەشێک لە مانگرتووەکان ناو بەناو دۆخی تەندروستییان تێکدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.

