نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین پـ.ـەکە.کەش هەڵوێستی هەبێت

6 مانگ لەمەوپێش



 

سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ لە هەولێر وەفدی ئیمراڵی دەبینم، ئەمان بە پەیامی عەبدوڵا ئـ.ـۆجەلانەوە هاتوون، هەنگاوی یەكەم ئەوەیە قەندیل زۆر بەجددی بیر بكاتەوە كە پێشوازی لە بانگەوازەکەى بکات.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، باسی لە بەشداریی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میۆنشن، پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاندی ئیمرالی بۆ هەولێر و چەندان پرسی دیکە کرد. 

ئەو وتى: سبەینێ لە هەولێر وەفدی ئیمراڵی دەبینم، ئەمان بە پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆ*جەلانەوە هاتوون، ئێمە پێشبینی دەكەین پەیامی ئاشتی بێت، پەیامەكەش زیاتر بۆ (پە**كە*كە) دەبێت، هیوادارین (پە**كە*كە) هەڵوێستی هەبێت و پێشوازی لە پەیامی بەڕێز ئۆ*جەلان بكات. 
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا باسی پرۆسەی ئاشتییان كردوە، ئەوتى: هەست دەكەم توركیا زۆر بەجددی دەیەوێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببات، هەموو شتێك لەسەر وەفدەكەی (دەم پارتی) ماوەتەوە كە هاتوون بۆ هەرێمی كوردستان و ئەو بانگەوازەی كە بڕیاروایە بەڕێز عەبدوڵا ئۆ*جە*لان لەماوەیەكی نزیكدا بیكات.
هەروەها وتیشى: پێشبینی دەكەم تا نیهایەتی ئەم مانگە ئەو بانگەوازە دەربچێت، هەنگاوی یەكەم ئەوەیە قەندیل زۆر بەجددی بیر بكاتەوە كە پێشوازی لە بانگەوازی بەڕێز ئۆ*جەلان بكات.

نێچیرڤان بارزانی، کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، باسی لەوە کرد "هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لە 'گفتوگۆیەکی جیددیدان' بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تاوەکوو ئێستە چەندان دیدار لەنێوان هەردوولادا کراوە."
بە وتەی جێگری سەرۆکی پارتی "دیدارەکانی پێشووی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی، لەبارەی ئەوە بووە، چۆن پێکەوە کار بکەین؟ ئەگەر هەردووکمان هاوبەشین لە حکوومەتێکدا ئەو هاوبەشییە مانای چییە؟ ئەمانە، ئەو بابەتانە بوون کە جێگەی بایەخی هەردووکمان بوون و پێشوەچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد "هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەین، تاوەکوو لە قۆناغی داهاتوودا، باس لە چۆنییەتی دابەشکردنی پۆستە حکوومەتییەکان لەنێوان پارتی و یەکێتی، پێکهاتە و لایەنەکانی دیکەدا بکرێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار