کەشناسى: ئەمڕۆ باران بارین کۆتایی دێت

6 مانگ لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى، ڕایدەگەیەنێت لە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆوە  کەش بەگشتی  سەقامگیر دەبێت، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت و بارانبارین کۆتایی دێت.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دووشەممە  17- 02 -  2025   
کەش/  ئاسمان نیمچە هەور وە لەناوچە شاخاوویەکانی سنووری رۆژهەلات هەوری تەواو دەبێت, لەگەل کەمێک نمە باران و بەفر لەم ناوچانە پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرۆ کەش بەگشتی  سەقامگیر دەبێتەوە..

پلەکانی گەرما /  کەمێک نزم  دەبێتەوە (1-3 ) پلە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
خێراى با /   لەسەرخۆ (5 - 15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (8  – 10 ) کم دەبێت .

سبەى سێ شەممە  18- 02 -  2025  
کەش/  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی شەو بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.   
ئاراستەی با / گؤڕاو دەبێت .
خێراى با /   لەسەرخۆ (10 - 20) کم/ک 
مەوداى بینین / لەنێوان (8   – 10) کم دەبێت ، لەکاتى باران ( 5 – 7 ) کم دەبێت .

پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرؤ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی  :  14پلەى سیلیزى
دهۆک     : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  17پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران  : 1  پلەى سیلیزى
سۆران   :  13 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 18پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار