داوادەکرێت پەرلەمانى عێراق لەسەر کێشەى جوتیارانى کەرکوک کۆببێتەوە

6 مانگ لەمەوپێش



 

ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارە کوردەکانى بەغدا، داوا له‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن، دانیشتنێکى تایبه‌ت به‌ ڕوداوه‌كانی كه‌ركوك ڕێکبخات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ى مانگى ٢ لە سنووری شەناغە و سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک جووتیارانی کورد لەکاتێکدا دەیانویست زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام لەیەن سوپای عێراقەوە ڕێگریان لێکرا.
لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت، جووتیارێکی کورد بەسەر تراکتۆرەکەیەوەیە و دوو سەربازی سوپای عێراق بە ملپێچەکەی رایدەكێشن و دەیانەوێت بیهێننە خوارەوە، بەڵام ئەو جووتیارە کوردەکە کۆڵنادات و ملیان بۆ کەچ ناکات، ئەمەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

لەوبارەیەوە كاروا یاروه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، لەسەر لیستى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، له‌په‌یامێكدا دەڵێت: په‌رله‌مانتارانی كورد داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، كه‌ دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌و ڕوداوانه‌ بكرێت كه‌ له‌سه‌رگه‌ران ڕویاندا، به‌تایبه‌تی ره‌فتاری شۆڤێنیانه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به‌رامبه‌ر به‌ جوتیارانی كورد.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگه‌یاندوه‌، سبه‌ینێ په‌یامی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی كورد ده‌گه‌یه‌نرێته‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، پێویسته‌ لێپرسینه‌وه‌ بكات له‌ سوپا و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كه‌ و دورخستنه‌وه‌ سوپا له‌و ناوچانه‌.

هاوکات مەسعود بارزانی لەبارەی رێگریکردن و ئازاردانی جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک لە لایەن سوپای عێراقەوە ڕایگەیاند، "رەفتارێكی شۆڤینیانە و بێویژدانانە و تاوانە لە دژی جووتیارە بێتاوانەكانی كورد لە پارێزگای كەركووک".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا بارزانى دەڵێت: دیمەنی ئازاردانی جووتیارێكی كورد و رەفتاری نابەجێی رێگریكردن لە جووتیارانی كورد كە بچنەوە سەر زەوییەكانیان، دیمەنی ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدی رۆڵەكانی گەلەكەمان لە سەدەی پێشوو بەبیر دەهێنێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار