ئاواتى شێخ جەناب لەبارەى فەرمانبەرانی گرێبەستەوە زانیارى نوێ دەخاتەڕوو

6 مانگ لەمەوپێش



 

وەزیری دارایی ڕایدەگەیەنێت لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە و چاوەڕوانن لەداهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەو بابەتانە بگەن بە چارەسەرێکی گونجاو.

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى، ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیکرد لە نوێنەرانی بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی دامەزراوی پەرەپێدان کە لە وەزارەتی تەندروستی دەوام دەکەن و مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.                                                                                             

لە دیدارێکدا وەزیری دارایی گوێبیستی داواکاریەکانیان بوو، وەک هەمیشە پشتیوانی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە و چاوەڕوانن لەداهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەو بابەتانە بگەن بە چارەسەرێکی گونجاو.                                                                                  

سەبارەت بە گۆڕینی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرانە لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی، ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند وەک وەزارەتی دارایی ڕەزامەندین لەسەر گۆڕینی ناونیشانەکانیان لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار