ڕێژەی زەکات و سەرفیرەو فیدیەی مانگی ڕەمەزان دیاری‌کرا
.png)
6 مانگ لەمەوپێش
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی دەڵێت بۆ ڕەمەزانى ئەمساڵ سه‌رفیتره و فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژەو ئەندازەی زەکاتی پارە و سەرفیترەو فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزان کۆبوويەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا دوای هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچوونی گەورە زانایان و لەبەر چاوگرتنی نرخی زێڕو زیوو، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی رێژەو ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی بەم شێوەیەی خوراەوە دیاری کرد:
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له (2,500,000) دوو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دینار، واته: هه‌ركه‌سێك (دوو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دیناری عێڕاقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆهه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به زه‌كات بدات به هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.

