لە سلێمانی جیابوونەوە زیادی کردووە و هاوسەگیری کەمیکردووە

5 مانگ لەمەوپێش



 

بەپێی ئامارەکانی دادگاکانی بەرامبەر چوار حاڵەتی هاوسەرگیریی حاڵەتێکی جیابونەوە تۆمارکراوە، بەراورد بە 2023 لە هەولێر جیابوونەوە کەمی کردووە و هاوسەرگیری زیادی کردووە، بەڵام لە سلێمانی جیابوونەوە زیادی کردووە و هاوسەگیریش کەمی کردووە.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان بەم شێوەیەیە کە لە هەولێر زیادی کردووە و لە سلێمانی کەمی کردووە؛

هەولێر: 17591 بەراورد بە 2023 زیادی کردووە

سلێمانی: 18522 بەراورد بە 2024 کەمی کردووە
دهۆک: 12199 بەراورد بە 2023 کەمی کردووە

گەرمیان: 2706 بەراورد بە 2023 زیادی کردووە.

سەبارەت بە ئامارەکانی 2024، جیابوونەوە رێژەی24.27%ـی حاڵەتەکانی هاوسەرگیریی پێکدەهێنێت و زۆرترین جیابونەوەش لەدادگاکانی سلێمانی تۆمارکراوە و گەرمیان کەمترین جیابوونەوەی تێدا بووە، بەپێی دەستەی دادوەری هەرێمی کوردستان ئامارەکان بەم شێوەیەیە:

هەولێر: 3878 حاڵەتی جیابونەوە
سلێمانی: 5745 حاڵەتی جیابونەوە

دهۆک: 2033 حاڵەتی جیابونەوە

گەرمیان: 728 حاڵەتی جیابونەوە.

لە هەولێر زۆرترین ئاماری رێپێدان هەبووە بۆ ژنی دووەم کە 45 حاڵەت بووە، دوای ئەویش دهۆک دێت بە 34 حاڵەت، سلێمانیش لە پلەی سێیەم دێت بە 19 رێپێدان، هەروەها لە دادگاکانی گەرمیان هیچ رێپێدانێک بۆ ژنی دووەم تۆمار نەکراوە.

سەبارەت بە هۆکارەکانی جیابونەوە لە دادگاکانی هەولێر وەک لە ئامارەکاندا هاتووە، 1068 هاوسەر بەهۆی نەگونجان لەگەڵ یەکتر جیابوونەتەوە کە زۆرترینە، دوای ئەویش هۆکاری کۆمەڵایەتییە بە 211 حاڵەت، هەروەها 129 بەهۆی ئامێرەکانی مۆبایلەوە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار