FBI چونە سەر ماڵی جۆن بۆڵتۆن

5 كاتژمێر لەمەوپێش



پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، هێزێکى دەزگاى ئێف بی ئای (FBI)  ئێف بی ئای هەڵیکوتایە سەر ماڵی  جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئەمریکا بەهۆى ئەوەوەبوە جۆن بۆڵتۆن، بەردەوام ڕەخنەی سیاسەتی دەرەوەی ترامپ دەگرێت، لەسەر تۆمارە نهێنییەکان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت،

دوا بەدواى ئەو هەڵمەتە لە پۆستێکیدا لەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس، بەڕێوەبەری دەزگاى FBI نووسیویەتی "کەس لە سەرووی یاساوە نییە"، ئاماژەی بەوەشکردووە "بریکارەکانی دەزگاکەى ئەمڕۆ لە ئەرکدا بوون".

ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوز، تۆڕی هاوبەشی ئەمریکی سکای نیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، تیمەکان لەماڵی بۆڵتۆن لە شاری بێپیسدا لە ویلایەتی میریلاند بەشێک بووە لە "لێکۆڵینەوەیەکی ئاسایشی نیشتمانی بۆ گەڕان بەدوای تۆمارە نهێنییەکان".

جۆن بۆڵتۆن لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپدا بۆ ماوەی ١٧ مانگ وەک ڕاوێژکار کاری کردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩دا ناچارکرا دەست لەوپۆستە هەڵبگرێت.

ڕاوێژکاری پێشووی ترەمپ تا ئێستا وەڵامی هیچ پرسیارێکى ڕۆژنامەنوسانى نەداوەتەوە لەسەر ئەو ڕوداوە بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، لە کاتی هەڵمەتەکەی بەیانی زوودا لە ماڵەکەی خۆیدا نەبووە. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، ڕۆژی هەینی لە ئۆفیسی خۆی لە واشنتۆن دی سی بینراوە، ئەندامانی FBI سندوقەکانیان لە دەرەوەی ماڵی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بردووە.

هێشتا دەسەڵاتدارانی فیدراڵی ئەمریکا هیچ وردەکارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە کە بۆچی گەڕانەکە ئەنجامدراوە و چ تۆمەتێک ئاراستەی بۆڵتۆن دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار