ئاسایش: ڕێبوار حامى لاى ئێمەیەو پۆلادیش تەندروستى باشە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەلام عەبدولخالق وتەبێژی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند "لاهور شێخ جەنگی بە رێگەی مەدەنی ئاگادارکرا بێتە بەردەم دادگا بەڵام رەتیکردەوە".

وتەبێژەکە دەشڵێت: چەکدارەکانی لالەزار یەکەمجار تەقەیان کردوو کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانیان کوشت و چەند دانەیەکیشیان بریندارکرد".

سەلام عەبدولخالق، وتى: لاهور جەنگی بورهان لەلای دەزگای ئاسایش دەستبەسەرە و سەرجەم دەستگیرکراوانیش بەهەمان شێوە. 

سەبارەت بە بارودۆخى تەندروستى، ئەوەى خستەڕوو دۆخی تەندروستیی لاهور جەنگی بورهان باشە و چاوەڕوانین دادگا بڕیاری خۆی بدات.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، پۆڵاد جەنگی بورهان برینەکەی سووکە و بەمزووانە دەچێتە زیندان ئیستا لەنەخۆشخانەى فاروقەو چارەسەر وەردەگرێت.

سەلام عەبدولخالق سەبارەت بەچارەنوسى ڕێبوارى حامى حاجى خالى، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد ئەویش لاى ئاسایش دەستبەسەرەو ئێستا لەزیندانە.

ناوبراو ئاماژەى بۆ ئەوەکرد نزیکەى ١٥٠ چەکدارى لالەزار لاى ئەوان دەستگیرکراون و دەستبەسەرن، 

شەوی رابردتر وو هێزە ئەمنییەکان لەسەر فەرمانی دادوەر و بە گوێرەى ماددەى 56 لە یاساى سزادانى عێراقى کە تایبەتە بە هەوڵى ئەنجامدانی تاوانى رێکخراو لە رێگەى گرووپى تاوانکاری، روویان لە لالەزار کرد، بۆ دەستگیرکردنى لاهور شێخ جەنگى.

لە کاتژمێر هەشتى ئێوارەوە تاوەکو درەنگانێکى شەو هێزە ئەمنییەکان بۆ ئاڵۆزنەبوونى رەوشەکە، زیاتر لە 10 جار بانگەوازیان بۆ لاهور شێخ جەنگى و ئەو کەسانەى لەگەڵى فەرمانى دەستگیرکردنیان هەبوو کرد، کە خۆیان رادەستبکەن،  بەڵام داواکارییەکەیان رەتکردەوە و بڕیارى رووبەڕووبوونەوەیاندا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار