ترەمپ: دەبێت خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى وەربگرم

2 مانگ لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت جێى سەرسوڕمانە کەهیشتا ئەو هەرگیز خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەست نەهێناوە، وتى: دەبوو چوار یان پێنج جار بەدەستم بهێنایە و دەبێت ئەو خەڵاتەم پێبدرێت.
دواى ئەوەى کەمێک لەمەوبەر گەیشتە ویلایەتی نیوجێرسی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان قسەى کردو وڵامى چەند پرسیارێکى لەسەر ئێران و ئیسرائیل دایەوە.
ئەو لەسەرەتادا وتى: دەبێت خەڵاتی نۆبڵم بدەنێ بۆ ڕواندا و ئایا سەیری کۆنگۆت کردووە؟ دەتوانیت بڵێیت سربیا. دەتوانیت زۆریان بڵێیت. شەڕە گەورەکە هیندستان و پاکستان، ئەوانەم ڕاگرتووە، دەبوو چوار یان پێنج جار بەدەستم بهێنابا، ئەوان نایدەن، چونکە تەنها دەیدەن بە لیبراڵەکان.
دۆناڵد ترەمپ لەیەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتی: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین، بزانین لەدوای ئەوە چی روودەدات، وابزانم دوو هەفتە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بزانین ئێرانییەکان بە هۆش دێنەوە یان نا، ئەو ماوەیە زۆرترین ماوەیە کە پێم داون.
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە کە ئێران نزیکبووە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆم، چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێکى کەمیان ماوە بۆ ئەوەی چەکێکیان هەبێت.
ترامپ وتی "زۆر قورس دەبێت" داوا لە ئیسرائیل بکرێت کۆتایی بە هێرشەکانی ئێران بهێنێت، چونکە ئیسرائیل لەڕووی شەڕەوە ئاستێکی باشی هەیە و پێموایە دەبوو بڵێیت ئێران کەمترین کاردانەوەى هەیە.

