ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەکۆبونەوەدایە

یەک مانگ لەمەوپێش
كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی دەستیپێكرد.
لەبەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كە (41) بڕگە لەخۆ دەگرێت، باسی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادی تێدا نیە، تا شەوی رابردوو هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی نەوت نەگەیشتبوونە رێككەوتن.
ئەمڕۆش لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی نێوان وەفدی هەرێم و بەغداد بەردەوامی هەبوو، بەڵام تا ئێستا هەردوولا لەسەر پرسی نەوت و موچەی هەرێم نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.
پێش كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هەریەکە لە لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوە.
نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکە باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و پێویستی پاراستنی ئەو رێگایە کرا کە حکومەت بۆ پاراستنی عێراق لە مەترسییەکان و پاراستنی ئاسایشی وڵات داناوە,
بەپێى ڕاگەیەندراوى نووسینگەکەى سودانى، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کرا و جەخت لە پاڵپشتى بۆ کۆمسیۆن کرایەوە بۆ ئەوەى کارەکانى بۆ هەڵبژاردن وەک خۆى جێبەجێبکات.
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو سەرۆکایەتی کۆمار و نووسینگەی سەرۆکوەزیران رێککەوتن سکاڵاکانى خۆیان لە دادگای فیدراڵی بکشێننەوە
