مۆساد هاوڵاتیانى غەززە دەگوازێتەوە

4 هەفتە لەمەوپێش



دەیڤد بارنیا، سەرۆکی مۆساد سەردانی واشنتۆنی کرد و داوای هاوکاریی ئەو وڵاتەی کرد بۆ ئەوەی هەندێک وڵات ڕازى بکات تاوەکوو دانیشتوانى غەززەى بۆ بگوازنەوە.

دوو سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە بە ماڵپەرى ئاکسیۆسی ئەمریکییان ڕاگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا دەیڤید بارنیا، سەرۆکی مۆساد سەردانی واشنتۆنی کردووە و داوای هاوکاریی ئەمریکای کردووە بۆ ڕازیکردنی وڵاتان بۆ ئەوەى سەدان هەزار فەلەستینی لە غەززە ناوچەکە چۆڵ بکەن.

بارنیا بە ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل لەگەڵ ئەسیوپیا، ئەندەنوسیا و لیبیا قسەی کردووە بۆ ئەوەى فەلەستینیەکانیان بۆ بگوزاننەوە، ئەمەش بەپێی ئاکسیۆس.

ئەو دوو سەرچاوەیە ئەوەشیان زیاد کردوە کە لە میانی دیدارەکەدا بارنیا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەسیوپیا، ئەندەنوسیا و لیبیا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکان، هەروەها پێشنیاریان کردووە کە ئەمریکا هانى زیاترى ئەو وڵاتانەبدات و هاوکارییان بۆ دابین بکات و یارمەتی ئیسرائیل بدات لەوڕووەوە بۆ ئەوەی ڕازییان بکات.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە ویتکۆف پابەندبوونی خۆی بەو پێشنیازە دەرنەبڕیوە و ڕوون نییە کە ئایا ئەمریکا چالاکانە بەشداری ئەو پرسە دەکات یان نا.

لە مانگی شوباتی ڕابردوودا، سەرۆکی ئەمەریکا ترەمپ پێشنیاری دوورخستنەوەی هەر دوو ملیۆن فەلەستینییەکەی لە غەززە کرد بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو خاکە، بەڵام کۆشکی سپی پاش ڕووبەڕووبوونەوەی دژایەتییەکی بەرچاوی وڵاتانی عەرەبی لەو بیرۆکەیە پاشەکشەی کردوەو لەو کاتەوە پلانەکە بەرەو پێشەوە نەچووە.

کەناڵى ١٢ى ئیسرائیل ئەوەى خستوەتەڕوو گواستنەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە پرسێکی زۆر ئاڵۆزو شێوێنراوە لەلایەن بەشێک لە وڵاتانەوە، لە کاتێکدا حکومەتی نەتانیاهۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم جۆرە "کۆچکردنە" "خۆبەخشانە" دەبێت، شارەزایانی یاسایی لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێن ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ لە ژێر بارودۆخی ئێستای کەرتی ئەمریکادا دەکرێت بە تاوانی جەنگ هەژمار بکرێت.

هەفتەی ڕابردوو لە میانی خوانێکی ئێوارەدا لەگەڵ نەتانیاهۆ لە کۆشکی سپی، پرسیار لە ترەمپ کرا سەبارەت بەو پرسە بەڵام خۆی لە پرسیارەکە دوور خستەوە و بابەتەکەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل "زۆر لە نزیکەوە" لەگەڵ ئەمریکا کاردەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو وڵاتانەی کە ڕازی دەبن بە وەرگرتنی فەلەستینیەکان لە غەززە، جەختیشیکردەوە "لە دۆزینەوەی چەند وڵاتێک نزیک دەبینەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار