چیرۆکی پشت وێنەی کۆرپەیەکی برسی غەززە

دوێنێ



فۆتۆگرافەرێک لە غەززە چیرۆکی چۆنیەتی گرتنی زنجیرەیەک وێنەی دڵتەزێنی گرتووە، کە منداڵێکی لاوازی نیشان دەدات بەخێرایی لەناو ڕاگەیاندنەکان بڵاوبویەوە.

ئەحمەد عەرینی فۆتۆگرافەر، لەبارەى ئەو وێنەیەوە دەڵێت: دەیەوێت "برسێتییەکی تەواو بە سەرانسەرى جیهان نیشان بدات" کە کۆرپە و منداڵان لە کەرتی غەززە تووشی دەبن.

ئەو دەڵێت کاتێک وێنەى ئەو مناڵەم گرتوە کەناوى( محمد زاکیرە) لەگەڵ دایکیدا بوو ئەوان ئاوارە بوون لە ماڵەکەیان لە باکووری غەززە، لەگەڵ دایکیدا لە چادرێکدان کە بەتەواوی ڕەوشیان خراپە، بەڕاستی و ئەم وێنەیەم گرتووە لەبەر ئەوەیە کە ویستم برسێتییەکی زۆر پیشانی باقی جیهان بدەم کە کۆرپە و منداڵان بەدەستیەوە دەناڵێنن لە کەرتی غەززەدا.

ئەحمەد عەرینی فۆتۆگرافەر ئەوەش باسدەکات ئەبێت جیهان بارودۆخى برسێتی کۆرپە و منداڵان گەرە بزانن چۆنە، ئەو مناڵەو دەیانى دیکە هیچ شیرێکی نیە بیخۆن، نەخواردن نە هیچ ڤیتامینێکیشی وەرنەگرتووە و ئەگەر لە نزیکەوە سەیری وێنەکە بکەیت بۆت دەردەکەوێت کەلەبرى جل و بەرگیش کیسەیەکی نایلۆنی لەبەردایە.

وێنەگرەکە دەلێێت: ئێستا غەززە بەهۆی نەبوونی هیچ هاوکارییەکی مرۆیی و نەبوونی هیچ دەرمانێک نرخەکان زۆر بەرزبۆتەوە خەڵکیان توشى شۆک کردووە، کەس لە غەززە توانای ئەم نرخانەى من ماوەیەکى زۆرم پێچووە تا ئەو وێنانەبگرم، چونکە دەبێت دوای هەر هێرش و بۆردومان و تەقەیەک دەبێت ماوەیەک بوەستیت و هەناسەم هەڵبمژیت تا بتوانیت بەردەوام بیت.

محەممەد ئەو منداڵەى لەوێنەکەدا دەرکەوتووە لەگەڵ دایکیدا، تەمەن ساڵ و نیوێکە،  بەدەست بەدخۆراکییەکی زۆرەوە دەناڵێنێت کە زیانی بە مێشک و ماسولکەکانی گەیاندووە، دوای کوژرانی باوکی لە جەبەلیاوە ئاوارە بووە بۆ شاری غەززە لەگەڵ دایکیدا، جەستە ناسکەکەی چیرۆکی منداڵە برسیەکانی غەززە دەگێڕێتەوە.

شارەزایانی جیهانی ئاسایشی خۆراک هێشتا دۆخی غەززەیان وەک برسێتی پۆلێن نەکردووە، بەڵام ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان داوە لەوەی برسێتی دروستکراوی مرۆڤ و بەکۆمەڵ.

ئەوان ئیسرائیلیان تۆمەتبار کردووە کە کۆنترۆڵی هەموو ئەو پێداویستیانە دەکات کە دەچنە ناو خاکی فەلەستین، بەڵام ئەو وڵاتە بەرپرسیارێتی خۆی ڕەتکردووەتەوە.ئیسرائیل بزووتنەوەی حەماس بە هۆکاری هەر حاڵەتێکی بەدخۆراکی دەزانێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار