لەهێرشەکەى دادگاى زاهدانى ئێران پێنج کەس کوژراون

17 كاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسى تەنسیمى ئیرانى بڵاویکردەوە، چەند چەکدارێک هێرشیان کردوەتە سەر دادگای زاهیدان لەناوچەى سیستان و بەلوجستان و چونەتە ناوبیناکەوە بەئامانجى کوشتنى دادوەرى ئەو دادگایە، بەڵام ڕێگریان لێکراوەو چەکدارەکانیش تەقەیان کردوە بەناو ئەو کەسانەدا کە لە دەوروبەری شوێنەکەدا ئامادەبوون.
ڕاپۆرتەکان ئەو ئاماژە بەوە دەکەن تائێستا پێنج کەس کوژراون و ١٣ کەسى دیکەش برینداربوون، تائێستا نازانرێت ئەوانەى کوژراون هێرشبەرەکانن یان هاوڵاتى مەدەنىن، هەروەها لەم ڕووداوەدا بەشێک لە هاووڵاتیان و ماڵ و موڵک و ماڵی ئەوانیش زیانیان بەرکەوتووە.
کەمێک لەمەوبەریش لەبەیاننامەیەکدا سوپای عادل بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.
ئەو ئامارانەی سەبارەت بە ژمارەی کوژراوان و بریندارانی ئەم هێرشە خراوەتەڕوو، سەرەتایین و هێشتا بەدواداچوون دەکرێت و هۆکارەکانى ئەم ڕووداوە بەردەوامە.
