پزیشکێک: ئیسرائیل وەک یاریی تەقەیان لەهاوڵاتیانى برسى دەکرد

16 كاتژمێر لەمەوپێش



دکتۆر نیک ماینارد پزیشکی نەشتەرگەری بەریتانی کە بەم دواییە لە غەززەوە گەڕاوەتەوە، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای نیوزی بوونی "بەدخۆراکی گەورە"ی لەنێو غەززەکاندا پشتڕاستکردەوە و ئاشکرایکرد کە سەربازانی ئیسرائیل لە خاڵە فریاگوزارییەکان تەقە لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن "وەک ئەوەی یاری تەقەکردن بکەن".

بەپێی تۆڕەکە، ماینارد چوار هەفتەی لەناو نەخۆشخانەی ناسرى غەززە کاری کردووە، دەڵێت: "چەند پزیشکێکم ناسی کە سندوقی شیری منداڵانیان لە جانتاکانیاندا هەبوو، سەرجەمیان لەلایەن پاسەوانانی سنووری ئیسرائیلەوە دەستیان بەسەردا گیرا، هیچ شتێکی تر دەستی بەسەردا نەگیرا، جگە لە شیری منداڵان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەماوەی دوو هەفتەی یەکەمی نەخۆشخانەی ناسر چوار منداڵی پێشوەختە گیانیان لەدەستداوە و مردنی زۆرتریش دەبێت مەگەر ئیسرائیلییەکان ڕێگە بە خواردنی پێویست نەدەن بچێتە نەخۆشخانەکە".

لە میانی چاوپێکەوتنەکەدا دکتۆر ماینارد ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربازانی ئیسرائیل لە خاڵە فریاگوزارییەکان تەقە لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن "وەک ئەوەی یاری تەقەکردن بکەن".

دکتۆر ماینارد ئاماژەی بەوەشکردووە، نەشتەرگەری بۆ منداڵانی تەمەن ١١ ساڵ ئەنجامداوە کە "لە خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکارییەکان تەقەیان لێکراوە" کە لەلایەن دامەزراوەی مرۆیی غەززەوە بەڕێوەدەبرێت.

دەشڵێت "ئەوان چوون بۆ ئەوەی خواردن بۆ خێزانە برسیەکانیان وەربگرن، تەقەیان لێکرا". ئاماژەی بەوەشکردووە، نەشتەرگەری بۆ منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ کردووە کە "بەهۆی برینەکانی سەختەوە لەسەر مێزی نەشتەرگەری گیانی لەدەستداوە".

دکتۆر ماینارد ماوەی ١٥ ساڵە سەردانی غەززە دەکات و ئەمە سێیەم سەردانیەتی بۆ کەرتی غەززە لە سەرەتای شەڕەوە. ئەو پزیشکە نەشتەرگەرییە بەریتانییە ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی هەموو منداڵانی یەکەی پزیشکی منداڵان لە نەخۆشخانەی ناسر ئاوی شەکریان پێدەدرێت.

هۆشداریشیدا، "بڕێکی کەم شیری کۆرپەیان هەیە بۆ منداڵانی زۆر بچووک، بەڵام ئەمە بەس نییە". دکتۆر ماینارد ئاماژەی بەوەشکردووە، نەبوونی یارمەتییەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاوکارەکانیش هەبووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەسانێکم بینی کە ساڵانێکە ناسیبووم، تەنانەت هەندێکیان تەنانەت هەرگیز نەمدەناسیەوە. دوو هاوکارم کێشیان ٢٠ و ٣٠ کیلۆگرامیان دابەزاندبوو. لەڕادەبەدەر برسی بوون. هەموو ڕۆژێک دەچوونە سەر کارەکانیان، دواتر دەگەڕانەوە بۆ چادرەکانیان کە خواردنیان نەبوو".

دکتۆر ماینارد وتی: "لە هەمووی دڵتەنگکەر ئەو نەخشەی برینانە بوو کە بینیمان، لەگەڵ کۆبوونەوەی برینەکان لە هەندێک شوێنی جەستەدا لە ڕۆژانی دیاریکراودا"، ڕوونیکردەوە کە "زۆرجار ڕۆژێک دەهاتنە ژوورەوە بە برینێکی گولە لە سەر یان مل، ڕۆژێکی دیکە لە سنگ و ڕۆژێکی دیکە لە سکدا."

ئاماژەی بەوەشکرد، دوانزە ڕۆژ لەمەوبەر چوار کوڕی هەرزەکار هاتنە ژوورەوە، هەموویان برینێکی گولەیان لە کۆئەندامی زاوزێیاندا هەبوو، ئەمەش بە ئەنقەست ئەنجامدرا، ئەمە بەڕێکەوت نییە، زۆر دیار بوو بۆ ئەوەی بەڕێکەوت بێت، و بۆ ئێمە لە یاری تەقەکردن دەچوو.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر بە چاوی خۆم نەمبینیبایە هەرگیز باوەڕم پێ نەدەکرد.


دوور لە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، تەلئەبیب و واشنتۆن لە ٢٧ی ئایارەوە پلانێکیان جێبەجێ کردووە بۆ دابەشکردنی یارمەتییە سنووردارەکان لە ڕێگەی دامەزراوەی مرۆیی غەززەوە، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی فەلەستینییەکانی دەکات کە ڕیزیان گرتووە بۆ وەرگرتنی یارمەتییەکان.

دامەزراوەی مرۆیی غەززە کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت، چوار شوێنی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هەیە، کە هەموویان لە ناوچە سەربازییەکانی ئیسرائیلدان و لە سنوورەکانی ڕۆژنامەنووسان دەردەچن.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو کاتەوەی ڕێکخراوەکە دەستبەکاربووە، تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی هاوکاری خۆراکی گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار