مۆساد لە ڕێگەی ئێکسەوە بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە ئێران

14 كاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەى مانگێکە جەنگى ئیسرائیل و ئیران، وەستاوە، بەڵام دەزگاى مۆساد لەتۆڕى کۆمەڵایەتى (ئێکس) بە زمانی فارسی بەردەوامە لە هاندانی هاوڵاتیان و جەماوەر ئێرانى دژی حکومەتەکەیان.
دەزگاى مۆسادى ئیسرائیل تویتەکانى ئاڕاستەی هاوڵاتیانی دەکات بۆ ئەوەى خەبات و خۆپیشاندان بکەن دژى کەمیی کارەبا و ئاو.
لە تویتێکدا هاتووە، مۆساد دەڵێت: سەرکردەیەک نیوەی ڕۆژ بخەوێت و نیوەکەی تریش بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بەسەر ببات، ناتوانێت سەرکردایەتی وڵاتەکەى بکات.
هەروەها لە تویتێکی تریدا مۆساد ئاماژە بە ڕاپەڕینێکی مەدەنی دەکات بەهۆی کەمی ئاوى خواردنەوە لەو وڵاتە.
هەرچەندە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کۆتایی هاتووە، بەڵام مۆساد بەردەوامە لە هاندانى گەلی ئێران دژی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.
لە پۆستێکی دیکەدا لەرۆژى چوارشەممەى ڕابردوو کردوبەتى دەڵێت: بەڕیز خامنەیی، ڕەنگە لەبیرت چووبێت کە ئێرانییەکی سەربەرز و توڕە و تینوو چییە. شەڕی ١٢ ڕۆژە بەلای تۆ وەک یارییەکی منداڵانە دەردەکەوێت، ئاوی پاک بدەن بە خەڵک.
