حکومەتى دیمەشق 200 دادوەریان لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



روانگەی سوری بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتێکی چاوەڕواننەکراودا، دەسەڵاتدارانی دیمەشق نزیکەی 200 دادوەریان لە پارێزگا جیاوازەکانی سوریا لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە.

روانگەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لە دۆسیەی بەشێک لەو دادوەرانەدا نوسراوە عەلەوی، ئەوەش ئاماژەیەکی روونە کە هۆکاری تائیفیی لەپشت دوورخستنەوەیانە.

وەک سەرچاوەکان ئاماژەیان پێداوە، چوار دانیشتنی دادگایی بەڕێوەچووە و لەو ماوەیەدا ژمارەیەک دادوەر لەژێر فشار و هەڕەشەدا ناچاربوون دەستلەکاربکێشنەوە، ئەمەش وەک هەوڵێکی حکومەت بۆ خۆدزینەوە لە لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی و خستنەڕووی بابەتەکە وەک دەستلەکارکێشانەوەی خۆبەخشانە.

هەندێک دادوەری دیکەش، تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیلیان دراوەتە پاڵ و لە دۆسیەکانیاندا ئاماژەی پێدراوە وەک بیانوویەک بۆ دوورخستنەوەیان.

روانگەی سوری هۆشداریداوە لەو پێشێلکارییانە کە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەخاتە مەترسییەوە، داواشدەکات لایەنە نێودەوڵەتییەکان لێکۆڵینەوە لەو رێوشوێنانە بکەن کە بەرامبەر دادوەرەکان گیراوەتەبەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار