حەیدەر عەبادی: رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد کاتییە و کێشەکان سەرهەڵدەدەنەوە

23 كاتژمێر لەمەوپێش




حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ رۆژنامەنووسان، باسی لە کێشەکانی هەولێر و بەغداد کرد و گوتی، پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی فشارەکانی بخاتەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەک مووچەی خەڵکی کوردستان ببڕێت، هەروەها پێیوایە رێککەوتنی ئێستای نێوانیان کاتییە.

لەو گفتوگۆیەدا عەبادی، لە وەڵامی پرسیارێکی زوومی بەغداد گوتوویەتی، هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتی لەژێر دەسەڵاتی دوو حزبی دەسەڵاتداردان، نموونەی کۆبوونەوەیەکی خۆی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ رێباز حەملان، وەزیری دارایی ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان هێناوەتەوە و گوتویەتی، پرسیاری داهاتی نەوتی و نانەوتی لە رێباز حەملان کردووە بەڵام ئەو ئاگاداریی هیچ کام لەو داهاتانە نەبووە.

هەروەها عەبادی گوتی، ئەو رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە، کاتییە و ماوەیەکی دیکە جارێکی تر ئەو کێشانە سەرهەڵدەداتەوە، تاکە چارەسەر ئەوەی کۆتایی بە بەقاچاغفرۆشتنی نەوت بهێندرێت.

حەیدەر عەبادی دەڵێ، سودانی ترسی هەیە پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاسای بودجە، وابکات سکاڵای لەدژ تۆماربکرێت و رووبەڕووی دادگا بکرێتەوە، بۆیە پەنای بردووەتەوەبەر بڕینی مووچە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار