لیژنەی ئاسایش و بەرگری: عێراق لەباشترین دۆخی ئەمنی خۆیدایە

دوێنێ



لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئێستا هیچ شوێنێکى ئارام نەماوە لە عێراق بۆ تیرۆر، خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر هەر بستە خاکێکى جوگرافیای عێراقدا سەپاندووە، لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمساڵ دەریانخستووە کە 90%ی قوربانییەکانی داعش لە ناوچە دوورەدەستەکانی دوور لە شارەکان ڕوویانداوە.

یاسر ئەسکەندەر پەرلەمانتاری لیژنەکە ڕاگەیاند، "دۆخی ئەمنی لە ساڵی 2025 باشترین حاڵەتە کە لە ساڵی 2003ەوە بووە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "دەستەواژەی 'ناوچە نەرمەکان' شتێکی ڕابردووە و چیتر هیچ زەوییەک لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت نییە، تەنانەت بە یەک مەتریش".

دوای چەندین ساڵ لە تەحەددای ئەمنی، بەتایبەتی لە پشتێنەی بەغدا و پەراوێزی پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و باکوور، وڵاتەکە گۆڕانکاریی چۆنایەتی لە بواری هەواڵگری و ئەدای سەربازیدا بەخۆیەوە بینی. 

زەوییە ناڕێکەکان و هەندێک ناوچەی بیابان لە مێژە کەلێنێک بوون کە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بۆ دووبارە جێگیرکردنەوەی خۆیان و دەستپێکردنی هێرشی لەناکاو دەقۆزنەوە.

ڕوونیشیکردەوە، "زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەهێشتنی گروپەکانى داعش لە حەشارگە و حەشارگە بیابانییەکاندا ئەنجامدراون کە دەیان کیلۆمەتر لە نزیکترین گوندەوە دوورن. ئەم لێدانە وردانە بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس، لەنێویاندا نزیکەی 20 سەرکردەی دیار". 

ئەو پەرلەمانترە ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنانە ڕەنگدانەوەی وردی زانیارییە هەواڵگرییەکان و کاریگەریی هێرشە ئاسمانییەکانە".

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونی کردەوە کە "هێزی ئەمنی و باشتربوونی ئەدای هەواڵگری، پێوەرەکانی سەقامگیری لە وڵاتەکەدا بەرزکردووەتەوە بۆ ئاستێکی بێ وێنە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار