چوارچێوەى هەماهەنگى داواى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد دەکات

دوێنێ



چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان لەڕێی راسپاردەیەکەوە کە پێشکەشى چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراقى دەکات، داواى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد دەکات.

چوارچێوەى هەماهەنگى لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، کۆبوونەوەی ئاساییان لە نوسینگەى عەبد سادە فەریجى ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانێتى نەهجى نیشتمانى ئەنجامداوە بەمەبەستى گفتوگۆکردنى دوایین پێشهاتە نیشتمانی و هەرێمییەکان.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان کراوە بۆ بەڕێوەچونى هەڵبژاردنی پەرلەمان و جەختیان لە ئەنجامدانى تەواوى پشتگیرییەکان و گرتنەبەرى رێکارى پێویست کردووەتەوە.

ئەوەش هاتووە بڕیاریانداوە کە راسپاردەیەک بۆ هەر چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق بەرزبکەنەوە بۆ پەسەندکرنى چەند یاسایەک تا لەڕێیەوە گەرەنتى بەڕێوەچونى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد بکرێت.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتوو کرا و جەخت لە گرنگیی دابینکردنی پشتیوانیی پێویست و تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان کراوەتەوە.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە : "چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری داوە راسپاردە پێشکەش بە چوار سەرۆکایەتییەکە بکات بۆ پەسندکردنی رێنماییەکانی گەرەنتیی پاکی هەڵبژاردنی پەرلەمان، دوای وەرگرتنی تێبینیی سەرجەم ئەندامان."
 
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی 11ی ئەم ساڵ بکرێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێ کە 320یان گشتی و 9یەکەی دیکە کۆتان.
 
لە عێراق نزیکەی 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە 21 ملیۆن کەس کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن دەنگبدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار