ڕوبیۆ: ئەو ڕۆژە دانوستانەکان تێکچوو، ماکرۆن وتى دان بەدەوڵەتى فەڵەستیندا دەنێم 

2 ڕۆژ لەمەوپێش



وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکى فەرەنسا بۆتە هۆکارى شکستپێهێنان و تێکچوونى دانوستانەکانى نێوان حەماس و ئیسرائیل، کاتێک ماککرۆن باسى لەوەکرد دان دەنێت بەدەوڵەتى فەلەستیندا، ئەمەش بووه هۆی وەستانى گفتوگۆو ئازایەتى بەخشى بەبزتنەوەى حەماس و گروپە فەلەستینیەکان.

ڕۆژى ٢٤ى تەمووزى ڕابردوو، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە میانی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بە ڕەسمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.

لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا مارک ڕوبیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دەڵێت: "گفتوگۆکان لەگەڵ حەماس لەو ڕۆژەدا درزى تێکەوتوو تێکچوو، کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بڕیاری تاکلایەنەی دا کە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر کەسانی دیکەتان هەیە کە دێنە پێشەوە، وڵاتانی دیکە دەڵێن، باشە، ئەگەر تا مانگی ئەیلول ئاگربەست نەبێت، ئێمە دەچینە دان بە دەوڵەتێکی فەلەستینیدا دەنێین’. ئەگەر من حەماس بم، لە بنەڕەتدا بەو ئەنجامە دەگەم کە با ئاگربەست نەکەین، دەتوانین پاداشتمان بدرێتەوە، دەتوانین ئەمە وەک سەرکەوتن پاداشت و دەستکەوت دەستنیشان بکەین، ئەمەش بەپێى وتەى ڕوبیۆ.

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئەوەش دەخاتەڕووکەواتە ئەو پەیامانە، لەکاتێکدا تاڕادەیەکی زۆر لە مێشکیاندا ڕەمزین، بەڵام لەڕاستیدا بەدەستهێنانی ئاشتییان قورستر کردووە و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس قورستر دەکات.

ئەم وتانەى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەکاتێکدایە، حکومەتى ئیسرائیل سورە لەسەر بەدیهێنانی سەرجەم ئامانجەکانی جەنگی غەززە کە بریتین لە کۆتایهێنان بە بزوتنەوەی حەماس و رەخساندنی زەمینەیەک بۆ رزگارکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلیەکان، لەگەڵ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی  بۆ سەرجەم پێکهاتەکان کە لە ئیسرائیلدا دەژین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار