سودانی: پاساو نەماوە بۆ بوونی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت 

6 كاتژمێر لەمەوپێش



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سەقامگیری عێراق، هیچ پاساوێک نەماوە بۆ بوونی هیچ چەکێک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت، جەختیشكرد لەوەی، ئەم بڕیارانە مانای بە ئامانجگرتنی هیچ لایەن و تاکێک نییە.

سودانی، لە وتارێکدا لە میانی بەشداریكردنی لە کۆنگرەیەكی هۆزەکان لە بەغداد رایگەیاند: كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و سەروەری یاسا و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، زاراوە گەلێکن کە مەرجەعی باڵای ئایینی و چالاكییە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان داوای دەکەن، ناكرێت جێبەجێکردنیان پشتگوێ‌ بخرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەبەر رۆشنایی ئەو دۆخە سەقامگیرەی هەیە، هیچ پاساوێک بۆ بوونی هیچ چەکێک لەدەرەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەت نییەو، دەبێت هۆزەکانیش پشتیوانی لە سەروەری یاسا و دەسەڵاتی دادوەری بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار