رێبەری دروزییەکان داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکات

16 كاتژمێر لەمەوپێش



رێبەری دروزییەکانی سوریا داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە رووداوەکانی سوەیدا دەکات

حیکمەت هیجری، رێبەری رۆحیی کۆمەڵگەی دروزییەکانی سوریا، داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتیی سەربەخۆ دەکات، سەبارەت بە پێکدادانە خوێناوییەکانی ئەم دواییەی سوەیدا، کە بووە هۆی کوژرانی سەدان کەس.

هیجری لە گوتارێکدا جەختی کردەوە، پێویستە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە رادەستی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکرێن و داوای ناردنی شاندی چاودێریی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی.

لە ماوەکانی رابردوودا پێکدادانەکان لەنێوان میلیشیا دروزییەکان و هۆزە سوننە بیابانشینەکاندا روویاندا و بەگوێرەی راپۆرتەکان، هێزەکانی حکومەتی راگوزەری سوریا لایەنگریی هۆزە بیابانشینەکانیان کردووە.

لە بەرامبەردا، ئیسرائیل بۆ بەرگری لە دروزییەکان، چەندین هێرشی ئاسمانیی دژی حکومەتی سوریا ئەنجامدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار