لەبەر مەترسى کوشتنیان ئێران زانایانی ئەتۆمی دەشارێتەوە

14 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کرد کە ئێران بە ئەنقەست زانایانى ئەتۆمیی وڵاتەکەى لەترسى کوشتیان شاردوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل دەیان زانای ناوەکی ئێرانی کوشت لە میانەی شەڕى ١٢ ڕۆژە لەگەڵ تاراندا لەمانگى شەشى ڕابردوودا.

بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاندووە کە زۆربەی ئەو زانایانە ماڵ و کاری زانکۆیان بەجێهێشتووە و گواستراونەتەوە بۆ شوێنی سەلامەت لە تاران یان شارەکانی کەناری باکوور کە لەگەڵ بنەماڵەکانیان لەوێ دەژین، ئەمەش بەگوێرەی ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی.

ئەو بەرپرسە زیادی کرد: زۆرینەیان ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت و گواستراونەتەوە بۆ شوێنە ئارامەکان لە تاران یان باکور. ڕوونیشی کردەوە کە "ئەوانەی لە زانکۆکان وانەیان دەگوتەوە، کەسانێک جێگەیان گرتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەوە نەبووە.

لەو چوارچێوەیەدا، شارەزایانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە کرد کە نەوەیەکی نوێی زانایانی ئەتۆمی ئێرانی ئامادەن کاری ئەو کەسانە بگرنە دەست کە پێشتر کوژراون و بە "پیاوی مردوو" وەسفیان کرد، سەرەڕای ڕێوشوێنە ئەمنییە توندەکان کە بریتین لە خانووی سەلامەت و پاراستنی ٢٤ کاتژمێرى.

هەروەها ڕوونیان کردەوە کە ئێران بەرنامەی توێژینەوەی ئەتۆمی خۆی بەجۆرێک ڕێکخستووە کە هەر ئەکتەرێکی سەرەکی یان زانایەک لانیکەم جێگرێکی هەبێت، بە گروپی دوو یان سێ کەسی کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لەبەردەوامی لە ئەگەری هێرشکردندا.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ترسی خۆیان دەربڕی لەوەی کە ڕەنگە بەشێک لە زانایانی ڕزگاربووان جێگەی هاوکارە کوژراوەکانیان لە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێران لە ڕێکخراوی داهێنان و لێکۆڵینەوەی بەرگری کە بە کورتکراوەی فارسی SPND ناسراوە، جێگرەوەی هاوکارە کوژراوەکانیان کردبێتەوە.

دەوترێت ئەو پسپۆڕانە زانایانی شارەزا لە بواری تەقەمەنی و فیزیای نیوتڕۆن و دیزاینی سەری جەنگی لەخۆدەگرن.

لای خۆیەوە دانی سیترینۆڤیچ، بەرپرسی پێشووی نووسینگەی ستراتیژی ئێران لە دەزگای هەواڵگریی بەرگریی ئیسرائیل، کە لقێکی سوپای ئیسرائیلە، وتی، "ئەو شارەزایانەی ئێرانی ماونەتەوە تەنها یەک بژاردەیان لەبەردەمدایە، بینیویانە چی بەسەر هاوکارەکانیاندا هاتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زانایانە "تیمی داهاتوو پێکدەهێنن کە کاردەکەن بۆ ئەوەی ئێران بۆمبێکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت و بەم شێوەیەش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبنە ئامانجی ئیسرائیل". ناوبراو وتی: هەر زانایەک کە پەیوەندی بە دۆسیەی ئەتۆمیەوە هەبێت، بێ گومان تیرۆر دەکرێت یان هەڕەشەی تیرۆرى لەسەرە.

لە میانەی ڕووبەڕووبوونەوەکان کە لە ١٣ی حوزەیران سەریهەڵدا، ئیسرائیل دەیان زانای ناڤۆکی و سەرکردەی سەربازی ئێرانی تیرۆر کرد و چەندین شوێنی سەربازیی لێدا. هاوکات ئەمریکا هێرشی بەهێزی بۆسەر شوێن و دامەزراوە ناوەکییە دیارەکان دەستپێکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار