ئەردۆغان و زیلێنسکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

دوێنێ



ئێوارەى ئەمڕۆ سێ شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکى ئۆکرانیا ئەنجامدا.

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە لەسەر داواى سەرۆکى ئۆکرانیابووەو لە میانەی قسەکانیاندا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئۆکرانیا و هەروەها پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان تاوتوێ کراوە.

ئەردۆغان پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشکەوتنانە دەربڕیوە کە لە دانوستانی ڕاستەوخۆی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە ئیستەنبوڵ بەدەست هاتوون و هیوای خۆی دەربڕی کە لە خولەکانی داهاتوودا ئەنجامە مانادارەکان سەبارەت بە ئاگربەستەکە بەدی بهێنرێت و زەمینە بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی خۆش بکات.

هەر لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا ئەردۆغان ڕایگەیاندوە تورکیا ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەى لوتکەیەک لەسەر ئاستی سەرکردایەتی و پێیان وایە دامەزراندنی گروپی کار لە بوارەکانی سەربازی و مرۆیی و سیاسیدا ڕێگا بۆ لوتکەکە خۆش دەکات، جەختى کردەوە کە تورکیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا.

ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنیە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، 11ـی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن گوتی، "قسە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین دەکەم و پێی دەڵێم، دەبێت کۆتایی بەم جەنگە بهێنیت." هەروەها گوتی: "حەز دەکات زۆر زۆر بەپەلە ئاگربەستێک رابگەیێندرێت."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، راستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین، کە بڕیارە رۆژی هەینی لە ویلایەتی ئالاسکا بەڕێوەبچێت، پەیوەندی بە زیلینسکی و سەرکردەکانی دیکەی ئەورووپاوە دەکات.
 
ترەمپ گوتی: "کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ زیلینسکی و پووتین دەبێت، یان زیلینسکی، پووتین و من. ئەگەر پێویستیان بێت، من لەوێ دەبم."
 
ترەمپ نەیشاردەوە کە "کەمێک نیگەران بووە" بەوەی زیلینسکی گووتوویەتی پێویستی بە ڕەزامەندیی دەستووری هەیە بۆ سازشکردن لەسەر خاکی وڵاتەکەی. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار