ڕوبیۆ: ئیخوان موسلیمین وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان دەکەین

15 كاتژمێر لەمەوپێش



مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا کار لەسەر ئەوە دەکات کە ئیخوان موسلیمین وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکات.

روبیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی سەرقاڵی پڕۆسەیەکە بۆ دەستنیشانکردنی ئیخوان موسلیمین وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی و بەچڕی کار لەسەر ئەوە دەکەن، وتیشی پرۆسەکە "درێژ و ئاڵۆزە، بەڵام کارەکان بەردەوامن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "روونە کە لقی جیاوازی ئیخوان موسلیمین هەیە، بۆیە دەبێت هەر لقێک دەستنیشان بکرێت"دەشڵێت، "بەردەوام پێداچوونەوە بە گروپەکاندا دەکەین بۆ ئەوەی دەستنیشانیان بکەین بەو جۆرەی کە هەن، لەڕووی، "لایەنگرانی تیرۆریستان، رەنگە خۆیان تیرۆریست بن".

بەپێی وتەی روبیۆ، پڕۆسەکە "پێداچوونەوەیەکی وردی هەر لقێکی گروپەکە بە تاک لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بەڵگەی روون بۆ دڵنیابوون لەوەی بڕیارەکە بەرگەی تەحەددای یاسایی دەگرێت یان نا".

مانگی رابردوو تێد کروز سیناتۆری کۆمارییەکان پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش بە کۆنگرێس کرد بۆ ئەوەی ئیخوان موسلیمین وەک گرووپێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکات.

کروز ئیخوان موسلیمینی بە "رێکخراوی تیرۆریستی" زانی و رایگەیاند، " ئیخوان پشتیوانی لە لایەنە تیرۆریستییەکانی وەک حەماس دەکات".

بە وتەی کروز، ئیخوانەکان "مەترسییەکی جددی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دروست دەکات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار