وەزیرانی دەرەوە و بەرگری سوریا سەردانی تورکیا دەکەن

15 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی باڵای سوریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە ئامانجی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا)، شاندەکە پێکهاتووە لە ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوە و تاراوگەنشینان، مەحەف ئەبو قەسرە، مەیجر جەنەڕاڵ، وەزیری بەرگری و حسێن سەلام، بەرپرسی دەزگاى هەواڵگر حکومەتى سوریا.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاندبوو کە ئەسعەد حەسەن ئەلشەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٥ سەردانی تورکیا دەکات، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

بەگوێرەی ئاکسیۆس، بڕیاربوو شەیبانی ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی سەردانی پاریس بکات، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە. ئەمە سێیەم سەردانی بوو لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراو.

دوابەدوای سەردانەکە، فیدان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دانوستانەکان بە تایبەتی باس لە پرسە ئەمنییەکان کراوە، لەوانە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ سەر سەروەری سوریا و یەکێتی سیاسی. ناوبراو پشتیوانی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی دیمەشق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دووپات کردەوە.

ئاماژه ی به ئاماده یی ئه نقه ڕه کرد بۆ پێشکه شکردنی هاوکاری به حکومه تی سوریا له به ڕێوه بردن و ئاسایشی ئه و که مپانه ی که ده که وێته باکووری ڕۆژهه ڵاتی وڵاته که ، به م شێوه یه به شداری ده کات له به ڕزکردنه وه ی سه قامگیری له و ناوچانه .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار